Readout of Chancellor Masrour Barzani’s meeting with Norwegian Ambassador to Jordan and Iraq
penase ♦ 2018/03/05 ♦ Leave a comment
مەسرور بارزانی پێشوازیی لە باڵیۆزی نوێی نەرویج بۆ عێراق و ئوردون کرد
ئەمرۆ مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە خاتوو تۆن ئالەرس باڵیۆزی نوێی نەرویجی بۆ ئوردن و عێراق کرد.
لەم دیدارەدا باڵیۆزی نەرویجی سوپاس و پێ زانینی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان و قوربانیدانی هێزی پێشمەرگە لە جەنگی دژ بە تیرۆر ڕاگەیاند و ئاماژەی بە ئەوەدا کە نەرویج بە گرنگیەوە دەڕوانێتە ڕۆلی هەرێم لە ناوچەکەدا و خوازیاری فراوانترکردنی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە لە گەل هەرێمی کوردستانن. باڵیۆزی نەرویج پشتگیریی وڵاتەکەی بۆ دانوستانی نیوان هەولێر و بەغدا دووپات کردوە و ئاواتی خواست هەرچی زووتر ئەم دانوستانانە ئەنجامی ئەرێنیی لێ بکەوێتەوە.
راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئاواتی سەرکەوتنی بۆ خاتوو ئالەرس لە پۆستە نوێیەکەیدا خواست و ستایشی وڵاتی نەرویجی کرد بۆ ئەو پاڵپشتی و هاوکاریانەی کە لە چوارچێوەی هاپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بە داعشدا پێشکەشی هەرێمی کوردستانیان کردووە.
مەسرور بارزانی لە بارەی دوا رەوشی عێراق و ناوچەکە ڕایگەیان کە دەبێت کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کاراتر ئەرکەکانی لە ناوچەکەدا جێبەجێ بکات تاکو زەمینە بۆ سەرهەڵدانی توندوتیژی و گەشەکردنەوەی تیرۆر نەرەخسێتەوە. لە بارەی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم جەختی لە سەر دانوستانەکان لە سەر بنەمای جێبەجێ کردنی دەستوور کردەوە و ڕوونی کردەوە کە هەرێمی کوردستان ئەرکە دەستووریەکانی جێبەجێ کردووە بەڵام لە بەغدا خۆدزینەوە لە جێبەجێ کردنی کۆی دەستوور وەک یەک پەکێج هەیە.
Related
- Posted in: masrour barzani
- Tagged: barzani, dhok, erbil, hawler, kurd, KURDISTAN, masroor barzani, masrour barzani, massrour barzani, mesrur barzani, peshmarga, solimaniye, كورد, كوردستان, مةسرور بارزاني, مسرور بارزانی, مسرورالبارزانی, ههولیر, هولیر, کوردستان, کردستان, بارزان, بارزانی, دهوک, عراق