Masrour Barzani


 

مەسرور بارزانی: هەرێمی کوردستان بژاردەی زۆری لەبەردەمدایە

ئەمرۆ مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە برادلی ساودن باڵیۆزی نیوزلەندا لە بەغدا کرد.

لەم دیدارەدا دوا رەوشی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا و بەردەوامیی هەماهەنگیی زیاتر لە چوارچێوەی هەوڵە نێودەوڵەتیەکانی دژ بە تیرۆر تاوتوێ کران.

باڵیۆزی نیوزلەندی وێرای ستایشی رۆلی هەرێم و هێزی پێشمەرگە لە جەنگی دژ بە تیرۆریستان، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ فراوانکردنی پەیوەندی دوولایەنەی نێوان هەرێم و نیوزلەندا دەربڕی و ئاواتی خواست هەرچی زووتر کێشەکانی هەولێر و بەغدا کۆتاییان پێ بهێت تاکو زەمینەی لەبارتر بۆ ئاشتی و سەقامگیری و بووژانەوەی ئابووری برەخسێت.

لە بەرامبەردا مەسرور بارزانی جەختی لە سەر بەردەوامیی هەرێمی کوردستان لە جەنگی دژ بە تیرۆریستان لە چوارچیوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کردەوە و وتی هەرێمی کوردستان وێڕای هەموو کۆسپ و تەگەرەکان لە ریزی پێشەوەی بەرەی دژ بە تیرۆریستان دەمێنتەوە.

لە بارەی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم وتی، هەرێمی کوردستان خوازیارە بە پێی دەستوور گشت کێشەکان چارەسەر بکرێن، بەڵام ئەگەر پێشێلکاریە دەستوریەکان بەردەوام بن ناتوانین بێ دەنگ بین و هەرێمی کوردستان بژاردەی دەستوریی زۆری لە بەردەمدایە بۆ ئەوەی داکۆکی لە مافەکانی بکات.

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out /  Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out /  Change )

Connecting to %s

%d bloggers like this: