وەلامێك بۆ سایتی میللەت
penase ♦ 2018/12/29 ♦ Leave a comment
ئێمە دەزانین سەركەوتنەكانی مسرور بارزانی دوژمن و ناحەزانی گەلی كوردی تەواو شپرزە كردوە بەڵام سەیر لەوەدایە لەناوخۆی كوردستانیش كۆمەڵە خەڵكێكی وەك ئێوەهەن بە سەركەوتنەكانی راوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان قەڵس و توڕەن لە وەتەی تیرۆریستان پەلاماری كوردستانیان داوە بەردەوام ڕقی خۆیان دەڕێژن سایتێكت هی لاهور بێت لاهورێك كالفام و نەخۆش و هیچ و خاك فرۆش بێت چاوەروانی چی لێدەكرێت لە كاتێكدا كە مسرور بارزانی بەردەوام بەرگری لە كەرامەت و نامووسی گەلەكەی و ناموسی ئەو نامەردانەش دەكات، ئەوان ناراحەتی و هیستریاكەیان لە ڕێگەی كردنەوەی كۆمەڵێك سایت و پەیج و گۆڤاری گوماناوی و جنێوفرۆش هەڵدەڕێژن و سەیرە هەتا ئێستا لە حەسودی و ڕق و قینەوە وەسگیان نەداوە و نەتەقیون.
Rate this:
Masrour Barzani
penase ♦ 2018/03/17 ♦ Leave a comment
سەرکردە مەسرور بارزانی بە پلانە تۆکمەکانی خۆی هەمیشە قەڵایەکی سەربەرز بووە دژی پیلانەکانی دوژمنان دژی خەڵکی هەرێم و خاکی هەرێم.
Farhad Ahmad
Rate this:
Chancellor Masrour Barzani met today a delegation led by Ambassador Chen Weiqing of the People’s Republic of China and discussed recent developments and measures to advance bilateral ties.
penase ♦ 2018/03/13 ♦ Leave a comment
مەسرور بارزانی پێشوازیی لە باڵیۆزی کۆماری چین لە عێراق کرد
ئەمرۆ 13/3/2018 مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە چین ویتچینگ باڵیۆزی کۆماری چین لە بەغدا و شاندی یاوەری کرد.
لەم دیدارەدا دوارەوشی ناوچەکە و پەیوەندیەکانی چین لە گەل هەرێمی کوردستان و رێکارەکانی پێشخستنی ئەو پەیوەندیانە تاوتوێ کران.
باڵیۆزی چینی ستایشی رۆلی هەرێمی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم کرد و وتی، هەرێم لە دابین کردنی ئارامی و ئاسایش سەرکەوتوو بووە، ئەمەشیان زەمینەیەکی لەبار دروست دەکات بۆ ئەوەی هەرێم لە گشت بوارەکانی تر سەر لە نوێ رێگەی پێشکەوتنی زیاتر بگرێتەبەر.
باڵیۆزی چینی ئاماژەی بەوە دا کە وڵاتەکەی خوازیارە لە ڕووی ئابووری و کەلتووریەوە پەیوەندیی فراوانتری لەگەل هەرێمی کوردستان هەبێت.
لە بەرامبەردا مەسرور بارزانی خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ فراوانترکردنی پەیوەندیە هەمەچەشنەکانی هەرێم لەگەل چین دەربڕی و ئاماژەی بە ئەوەدا کە کۆماری میللیی چین لە ئاستی نێودەوڵەتیدا پێگەیەکی بەهێزی هەیە و خوازیارین ئەم پێگە کارایە بۆ چارەسەریی کێشە چەقبەستوەکان و سەقامگیریی زیاتری ناوچەکە بەکار بهێنن.
Rate this:
بەرێز مەسرور بارزانی بۆ كوردستان تیڤی
penase ♦ 2018/03/13 ♦ Leave a comment
بەرێز مه‌سروور بارزانی ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان تی ڤی
ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: ده‌بێت هه‌موو ده‌ستووری عیراق جێبه‌جێ بكرێت، نه‌ك ته‌نیا چه‌ند خاڵێك له‌نێو ده‌ستوور هه‌ڵبژێرین.
مه‌سروور بارزانی ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان تی ڤی گوتی: له‌ماوه‌ی ڕابردوودا چه‌ند دیدار‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان هه‌ردوو لادا ئه‌نجام دراون، ناكرێت چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له ناردنی مووچه‌و كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كاندا كورت بكرێنه‌وه، به‌ڵكو كێشه‌ی ئێمه كێشه‌ی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی دوورودرێژن.
سه‌باره‌ت به پرسی پابه‌ندنه‌بوونیش به ده‌ستووری عیراقی فیدراڵ، ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان گوتی: ده‌بێت هه‌موو ده‌ستووری عیراق جێبه‌جێ بكرێت، نه‌ك ته‌نیا چه‌ند خاڵێك له‌نێو ده‌ستوور هه‌ڵبژێرین.
مه‌سروور بارزانی سه‌باره‌ت به ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان گوتی: ئه‌و دۆخه‌ی له‌و ناوچانه ده‌گوزه‌رێن قابیلی قبووڵ نییه به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ن و پێویسته بار‌و دۆخى ئه‌و ناوچانه به پێى ده‌ستور ئاسایى بكرێنه‌وه
بۆ زیاتر لەم لینكەی خوارەوە
Rate this:
serok barzani
penase ♦ 2018/03/09 ♦ Leave a comment
سەرۆك بارزانی پێشمەرگە و رێبەری نەتەوەیی
فەرهاد ئەحمەد
سەرۆك بارزانی كە هەموو تەمەنی پڕ لە سەروەری یە لە پێناو بە ئامانجی گەیشتنی نەتەوەكەی كە بە قۆناغی هەرە سەختەكانی ژیانی تێپەراندووە بۆ گەیاندنی میلەتێكی زوڵم كرا‌و بۆ سەرفیرازی هەمیشەیی و هەموو هیوای ئاوات و خەباتی سەربڵندی گەلەكەی بووە.
ئیمرۆ بە هەمان ئەو رێباز و خەباتەی جاران گەلی كوردستان لەو قۆناغە پر لە كێشە و ئالۆزییەدا بەرەو كەنارێكی ئارام و پڕ ئومێد و گەیشتن بە مافەكانی شاد دەكات.
بۆیە سەرۆك بارزانی بە هۆی ئەو یارییە سیاسیانە كە لە مێژووی خەباتی خۆی دا رۆژگاری سەخت و ناخۆشتری بینیوە، ئەمجارەش گەلەكەی بەرەو ئایندەیەكی پرشنگدار دەبات و هێواكان و ئومێدەكان پر لە ئومێدن بۆ گەیشتن بە لوتكەی سەرفیرازی.
Rate this:
Masrour Barzani
penase ♦ 2018/03/08 ♦ Leave a comment
مەسرور بارزانی: هەرێمی کوردستان بژاردەی زۆری لەبەردەمدایە
ئەمرۆ مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە برادلی ساودن باڵیۆزی نیوزلەندا لە بەغدا کرد.
لەم دیدارەدا دوا رەوشی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا و بەردەوامیی هەماهەنگیی زیاتر لە چوارچێوەی هەوڵە نێودەوڵەتیەکانی دژ بە تیرۆر تاوتوێ کران.
باڵیۆزی نیوزلەندی وێرای ستایشی رۆلی هەرێم و هێزی پێشمەرگە لە جەنگی دژ بە تیرۆریستان، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ فراوانکردنی پەیوەندی دوولایەنەی نێوان هەرێم و نیوزلەندا دەربڕی و ئاواتی خواست هەرچی زووتر کێشەکانی هەولێر و بەغدا کۆتای‌یان پێ بهێت تاکو زەمینەی لەبارتر بۆ ئاشتی و سەقامگیری و بووژانەوەی ئابووری برەخسێت.
لە بەرامبەردا مەسرور بارزانی جەختی لە سەر بەردەوامیی هەرێمی کوردستان لە جەنگی دژ بە تیرۆریستان لە چوارچیوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کردەوە و وتی هەرێمی کوردستان وێڕای هەموو کۆسپ و تەگەرەکان لە ریزی پێشەوەی بەرەی دژ بە تیرۆریستان دەمێنتەوە.
لە بارەی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم وتی، هەرێمی کوردستان خوازیارە بە پێی دەستوور گشت کێشەکان چارەسەر بکرێن، بەڵام ئەگەر پێشێلکاریە دەستوریەکان بەردەوام بن ناتوانین بێ دەنگ بین و هەرێمی کوردستان بژاردەی دەستوریی زۆری لە بەردەمدایە بۆ ئەوەی داکۆکی لە مافەکانی بکات.
Rate this:
Readout of Chancellor Masrour Barzani’s meeting with Norwegian Ambassador to Jordan and Iraq
penase ♦ 2018/03/05 ♦ Leave a comment
مەسرور بارزانی پێشوازیی لە باڵیۆزی نوێی نەرویج بۆ عێراق و ئوردون کرد
ئەمرۆ مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە خاتوو تۆن ئالەرس باڵیۆزی نوێی نەرویجی بۆ ئوردن و عێراق کرد.
لەم دیدارەدا باڵیۆزی نەرویجی سوپاس و پێ زانینی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان و قوربانیدانی هێزی پێشمەرگە لە جەنگی دژ بە تیرۆر ڕاگەیاند و ئاماژەی بە ئەوەدا کە نەرویج بە گرنگیەوە دەڕوانێتە ڕۆلی هەرێم لە ناوچەکەدا و خوازیاری فراوانترکردنی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە لە گەل هەرێمی کوردستانن. باڵیۆزی نەرویج پشتگیریی وڵاتەکەی بۆ دانوستانی نیوان هەولێر و بەغدا دووپات کردوە و ئاواتی خواست هەرچی زووتر ئەم دانوستانانە ئەنجامی ئەرێنیی لێ بکەوێتەوە.
راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئاواتی سەرکەوتنی بۆ خاتوو ئالەرس لە پۆستە نوێیەکەیدا خواست و ستایشی وڵاتی نەرویجی کرد بۆ ئەو پاڵپشتی و هاوکاریانەی کە لە چوارچێوەی هاپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بە داعشدا پێشکەشی هەرێمی کوردستانیان کردووە.
مەسرور بارزانی لە بارەی دوا رەوشی عێراق و ناوچەکە ڕایگەیان کە دەبێت کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کاراتر ئەرکەکانی لە ناوچەکەدا جێبەجێ بکات تاکو زەمینە بۆ سەرهەڵدانی توندوتیژی و گەشەکردنەوەی تیرۆر نەرەخسێتەوە. لە بارەی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم جەختی لە سەر دانوستانەکان لە سەر بنەمای جێبەجێ کردنی دەستوور کردەوە و ڕوونی کردەوە کە هەرێمی کوردستان ئەرکە دەستووریەکانی جێبەجێ کردووە بەڵام لە بەغدا خۆدزینەوە لە جێبەجێ کردنی کۆی دەستوور وەک یەک پەکێج هەیە.
Rate this:
سەرۆك
penase ♦ 2018/03/03 ♦ Leave a comment
سەرۆك و ریبەر (بارزانی)، كاریزمای سیاسی گەلەكەمان كە بە هۆی هەبوونی بەرێزیانەوە گەلی كورد بە سەرفیرازی دەمێنتەوە
Rate this:
Masrour Barzani
penase ♦ 2018/02/26 ♦ Leave a comment
مه‌سروور بارزانی و یاریده‌ده‌ری جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا تاووتوێ ده‌كه‌ن
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 26/2/2018، مه‌سروور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ جۆناسان كۆهین، یاریده‌ده‌ری جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كێشه‌كان نێوان هه‌ولێر و به‌غدا تاووتوێ ده‌كات و بڕیاره له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك کۆنگرێسمانی ئه‌مەریکاش كۆببێته‌وه.
له دیداری نێوان راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و یاریده‌ده‌ری جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكادا، باسی جیاوازییه سیاسییه‌كانی نیوان هه‌ولێر و به‌غدا و چۆنییه‌تی درووستكردنه‌وه‌ی متمانه له‌نێوان هه‌ر دوو لادا و ئه‌و رۆڵه گرنگه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت بۆ سه‌قامگیریی ناوچه‌كه بیگێڕێت گفتوگۆی له‌باره‌وه كراوه.
هه‌روه‌ها مه‌سروور بارزانی، له‌گه‌ڵ برێت مه‌كگۆرك نوێنه‌ری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش كۆبووه‌ته‌وه.
Rate this:
Chancellor Masrour Barzani met today in the White House U.S. National Security Adviser Lieutenant General H.R. McMaster to discuss
penase ♦ 2018/02/23 ♦ Leave a comment
مه‌سروور بارزانى، راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ هاوتا ئهمريكييهكهى، هێربرت ماك ماسته‌ر، راوێژكارى سه‌رۆكى ئه‌مريكا بۆ ئاسايشى نيشتمانى كۆبوويه‌وه.
له باره‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌وه، نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له واشنتن، به‌يان سامى، له رێى هه‌ژمارى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر نووسيويه‌تى: “گفتوگۆيه‌كى باش له باره‌ى نوێترين پێشهاته سياسى و ئه‌منى و گه‌شه‌پێدانى ئابوورى كرا و هه‌روه‌ها گفتوگۆ كرا له باره‌ى پته‌وتركردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و ئه‌مريكا”.
مه‌سروور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان به سه‌ردانێك گه‌یشته ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و بڕیاره له‌و سه‌ردانه‌یدا چاوی به چه‌ندین به‌رپرسی باڵای كۆشكی سپی وئه‌ندامانی كۆنگرێسی ئه‌و وڵاته بكه‌وێت و باسی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مریكا و كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بكه‌ن.