Masrour Barzani
penase ♦ 2018/01/30 ♦ Leave a comment
مەسرور بارزانی:
سەپاندنی گۆڕانکاریی دیموگرافی لە هیچ ناوچەیەک قبوڵ ناکرێت
مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە مەتران نیکۆدیمۆس داود شەرەف مەترانی کەنیسەی ئەرتۆدۆکسی سریانی لە هەرێمی کوردستان و موسڵ و کەرکوک کرد.
لەم دیدارەدا دوا دۆخی ناوچەکە و بە تایبەت دەشتی نەینەوا و رەوشی ئاوارە کریستانەکانی دەشتی نەینەوا لە هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا.
بەرێز مەتران داود شەرەف سوپاسگوزاریی خۆی بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە کە هەمیشە پاڵپشت و پەناگەی کریستانەکان لە عێراقدا بووە و ئاواتی خواست هەرچی زووتر ئەو گۆشارانەی لە سەر هەرێم هەن کۆتاییان پێ بهێنرێت و ئاشتی و ئارامی بۆ تێکڕای ناوچەکە بگەرێندرێتەوە.
هەر لە پەیوەندی بەم بابەتەوە راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دووپاتی کردەوە کە لە هیچ بارودۆخێکدا کەلتووری لێبۆردەیی و پێکەوە ژیان لە کوردستاندا گۆڕانکاری بەسەردا ناهێت و هەرێمی کوردستان هەمیشە ناوەندی پێکەوە ژیانی گشت نەتەوە و ئایین و ئایینزاکان دەمێنێتەوە.
لە بارەی رەوشی دەشتی نەینەوا مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەدا کە هەندێ هەوڵی ئاشکرا لە ئارادان بۆ گۆڕینی دیموگرافیای ئەو ناوچانە و کەشێک دروستکراوە کە برا کریستانەکان ماڵ و حاڵی خۆیان لە دەشتی نەینەوا بەجێ بهێڵن. راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم وتی ئەم هەوڵانە کە لە چوارچیوەی هەلمەتی تەعریبی ناوچە کوردستانیەکانی دیکەیە، بە هیچ شێوەیەک قبوڵ ناکرێن و پاڵپشتیمان بۆ برا کریستانەکانمان بەردەوام دەبێت بۆ پاراستنی تایبەتمەندیی ناوچەکانیان و پێکەوە ژیانێکی ئاشتیانە لە گەل سەرجەم پێکهاتەکانی دیکەی دەشتی نەینەوا.
Related
- Posted in: masrour barzani
- Tagged: barzani, dhok, hawler, kurd, KURDISTAN, masroor barzani, masrour barzani, massrour barzani, mesrur barzani, مهسرور, مةسرور بارزاني, مسرورالبارزانی, ههولیر, ههریم, هولیر, کوردستان, کردستان, بارزان, بارزانی, دهوک