Masrour Barzani
penase ♦ 2018/01/24 ♦ Leave a comment
مەسرور بارزانی پێشوازیی لە باڵیۆزی ئوسترالیا کرد
ئەمرۆ مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە کریستۆفێر لانگمان باڵیۆزی ئۆسترالیا لە عێراق کرد.
لەم دیدارەدا هەردوولا جەختیان لە سەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێم و ئۆسترالیا کردەوە و باڵیۆزی ئۆسترالی پشتگیریی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستانێکی پێشکەوتوو و یەکگرتوو دووپات کردەوە.
لە بارەی دانووستانەکانی هەوڵیر و بەغدا، باڵیۆزی ئۆسترالیا خۆشحاڵیی خۆی بۆ پێشکەوتنی دانوستانەکانی نێوان هەردوولا دەڕبڕی و پاڵپشتیی وڵاتەکەی بۆ مافە دەستوریەکانی هەرێم دووپات کردەوە. هەروەها ناوبراو ئاواتی خواست کە هەڵبژاردنەکانی عێراق و هەرێم بە سەرکەتوویی بەڕیوە بچن و ببن بە دەسپێکی قۆناغێکی نوێ بۆ چارەسەریی گشت کێشەکان.
لە پەیوەندی بەم بابەتەوە راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە ئەوە دا کە پێویستە هەرچی زووتر هەوڵ بدرێت دۆخی عێراق بە جۆرێک ئاسایی بکرێتەوە کە گشت پێکهاتەکان هەست بە دڵنیایی بکەن و لە کەشێکی ئاساییدا بەشداری هەڵبژاردنەکان بکەن. مەسرور بارزانی دووپاتی کردەوە کە خواستی هەرێمی کوردستان جێبەجێ کردنی هەموو دەستوورە بە تایبەت مادەی ١٤٠ .
لە بارەی جەنگی دژەتیرۆرەوە راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم وتی کە هێشتا هەڕەشەی تیرۆریستان لە ناوچەکەدا ماوە و هەرێمی کوردستانیش لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیدا لە ریشەکێشکردنی ئەم هەڕەشانە بەردەوام دەبێت.
Related
- Posted in: masrour barzani
- Tagged: barzani, dhok, erbil, hawler, kurd, KURDISTAN, masroor barzani, masrour barzani, massrour barzani, mesrur barzani, peshmarga, كورد, مهسرور, مةسرور بارزاني, مسرور بارزانی, مسرورالبارزانی, ههولیر, هولیر, کوردستان, کردستان, بارزان, سلیمانیه, عراق