Masrour Barzani


مەسرور بارزانی لە دیداری باڵیۆزی بریتانی:

پێویستە هەرچی زووتر دۆخی کەرکوک و خورماتوو ئاسایی بکرێتەوە
ئەمرۆ15/1/2018 مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە جۆن ویلکس باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و کۆنسولی گشتیی بەریتانی لە هەولێر و شاندی یاوەری کرد.
لەم دیدارەدا دوا پێشهاتەکانی ناوچەکە خرانە بەر باس و گفتوگۆ و هەردوو لا جەختیان لە سەر پتەوترکردنی پەیوەندیە هەمەچەشنەکانی نێوان هەرێم و بەریتانیا کردەوە.
باڵیۆزی بەریتانی پشتگیریی خۆی بۆ دانوستانەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و دووپات کردەوە و جەختی لە سەر پێویستیی هەرچی زووتر بە ئەنجام گەیشتنی ئەو گفتوگۆیانە کردەوە. هەروەها ئاواتی خواست هەلبژاردنەکانی هەرێم و عێراق لە میانەی ئەمساڵەدا بە سەرکەوتوویی بەڕێوە بچن.
لە میانەی ئەم دیدارەدا راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە ئاماژەیەکدا بۆ دۆخی ئێستای کەرکوک و خورماتوو رایگەیاند کە ئەم رەوشە سەپێندراوەی ئێستا و دەستپێکردنەوەی تەعریب لەو دەڤەرانە بە هیچ شێوەیەک قبوڵ ناکرێت و پێویستە بە هاوکاری هەموو لایەک هەرچی زووتر ئەو کردارانە رابگیرێن و دۆخی ئەم ناوچانە بە ڕەچاوکردنی دەستوور ئاسایی بکرێتە.

راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم دووپاتی کردەوە کە هەڵەکانی بەغدا هۆکاری دروست بوونی بێ متمانەیی نێوان پێکهاتەکانی عێراقە و تا ئەو عەقلیەتەی حوکمڕانیی بەغدا بەم شێوەیە بمێنێت زەمینەی سەرهەڵدانی کێشە سیاسیەکان بەردەوام دەبێت و بۆشاییەکی لەبار بۆ گەشەکردنی بیری توندڕۆیی دەرەخسێتەوە، بۆیە بۆ دووبارە نەبوونەوەی کێشەکان پێویستە متمانە و دڵنیایی بۆ گشت پێکهاتەکان بگەڕێندرێتەوە.

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out /  Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out /  Change )

Connecting to %s

%d bloggers like this: